Untitled Postپەیمانگای تەکنیکی کەلار بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ۆرک شۆپێکیان ئەنجامدا بەناونیشانى ( کەم ئاوی و کاریگەریەکانی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەی گەرمیان )
Post date: Feb 07, 2019 6:56:2 AM
ڕۆژى چوار شەممه ٢٠١٩/٢/٤ کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانى لەهۆڵى سیمینارى پەیمانگاى تەکنیکى کەلار بە ئامادەبوونى ڕاگرى پەیمانگا و یاریدەدەرى ڕاگر و ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆ و لێپسراوى رێکخراو و پسپۆرانى کشتوکاڵى ناوچەى گەرمیان ۆرک شۆپەکە بەڕێوەچوو. سەرەتا دەست پێک لە لایەن ڕێکخەر بەڕێز مامۆستا (مسعودصابر محمد) ب
ەخێرهاتنێکی گەرمی میوانە بەڕێزەکان کرا و لەپاشان وتەیەک لەلایەن بەڕێز دکتۆر (چیا محمد حسن) ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکى کەلارەوە پێشکەش کرا و بەڕێزیان سەرەراى ئارستەکردنى دەست خۆشی بۆ ڕێکخەرانی ۆرک شۆپەکە، ڕایگەیاند کە کاروو چالاکی لەم جۆرە گرنگی و سودی هەمەجۆرى هەیە بۆ کوردستان بە گشتی و ناوچەى گەرمیان بە تایبەتى وە هیواى خواست کە ئەنجامى ئەم وۆرک شۆپە ببێتە مایەى چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوى لەسەر کەرتى کشتوکاڵى ناوچەى گەرمیان .ۆرک شۆپەکە لەسێ تەوەره پێکهاتبوو:
لە تەوەرى یەکەم ( گۆڕانکاری کەش و هەواو کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەی گەرمیان ) لەلایەن بەڕێز مامۆستا ’’عبدالمطلب رفعت سرحد ’’ مامۆستا لەزانکۆی گەرمیان کۆلێجی پەروەردە پێشکەشکرا ، لەم تەوەرەدا باسى گۆرانکارى کەش و هەواى کرد لەسەر ئاستى جیهان و پاشانیش بە تایبەتى لە ناوچەى گەرمیان ، وە بە ووردى باسى رێژەى بارانبارین و وشکەساڵى کرد لە ناوچەى گەرمیان لە ماوەى 40 ساڵى رابردوودا. وە لە کۆتایدا چارەسەرەکانى کێشەى گۆرانکارى کەش و هەواوى خستە ڕوو .
لەتەوەرەى دووەمى ۆرک شۆپەکە ( ڕۆڵی پەروەردەی ڕووەک لەزیادکردنی بەرگری کەم ئاوی ) لە لایەن بەڕێز دکتۆر ’’یادگار علی محمود ’’مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ پەیمانگای تەکنیکی کەلار پێشکەشکرا ،وە لەم تەوەرەدا بە گشتى باسى رێگاکانى زیادکردنى بەرگرى ڕووەک کرا لە کاتى کەم ئاوى دا ، وە لە کۆتایدا پێشنیارى چاندنى ئەو ڕووەکانەى کرد کە بەرگرى زیاترى کەم ئاوى ئەگرن وە بەرهەمهێنانى جۆرى نوێى ناوخۆیى زیاتر گونجاو بێت بۆ کەش و هەواى ناوچەى گەرمیان .
لەبەشى سێیەمدا ( ڕۆڵی دامودەزگا کشتوکاڵییەکان لەچارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی ) لەلایەن بەڕێز خاتوو ’’شادیە حسین عباس’’ بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان پێشکەشکرا ،وە لەم تەوەرەدا تیشکى خستەسەر ئەوەى ئایا لە رووى کارگێرییەوە چى کراوە و لە داهاتوودا چى بکرێت بۆ زیاتر بەراوکردنى زەوییە کشتوکاڵییەکانى ناوچەى گەرمیان و ، وە لە کۆتایدا باسى زیادکردنى بەکارهێنانى سیستەمى نوێى ئاودێرى کرد وەکو دڵۆپاندن و پرژاندن بۆ ئاودێرى کردنى رووبەرێکى زیاترى کشتوکاڵى ناوچەى گەرمیان .
وە لە کۆتایشدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان کە ڕاو بۆچوون و سەرنجەکەنیان بخەنەڕوو بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنى تەوەرەکە و هیوایان خواست چالاکی زانستى لەم جۆرە بەردەوام بێت بۆ زیاتر
خزمەتکردنى ناوچەى گەرمیان .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاكیەكان
٦/٢/٢٠١٩