پەیمانگاى تەکنیکى کەلار
Post date: May 09, 2017 7:8:34 AM
پەیمانگاى تەکنیکى کەلار ناوەندێکى زانستى گرنگە لەناوچەى گەرمیاندا وەفایەک بۆخوێنى شەهیدان لەساڵى 1995 لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دامەزرا سەرتا لەبەر فراوانى بوارى کشتوکاڵى وەکو پەیمانگایەکى کشتو کاڵى دامەزرا پاشان گۆڕدرا بە پەیمانگاى تەکنیکى لەدوبەشى کشتوکاڵى و کارەبا دەست بەخوێندن کرا لەساڵى 1997 بەشى پەرستارى کرایەوەدواتریش بەشەکانى ژمیریار و دروستى ئاژەڵ و کارگێرى و شیکارى وباخدارى بەرووبوومى کێڵگەیى ڕوپێوى لەدواى یەک کرایەوە وەبۆ گرینگى دانیش بەناوچەکوردیە تازە ئازاد کراوەکانیش بەشى سیستەمى کۆمپیتەر کەئیستا تەکنەلۆجیاى زانیاریە کرایەوە وەدوبەشى زانستى ئیوارانیش کرایەوە ئەم پەیمانگایە دەبەشى زانستى لەخۆى دەگریت وە بۆ ئەم ساڵى خوێندن (2016-2017) سێ بەشى ئیوارانى تێدا کراوەتەوە