مامۆستایانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لە چوارەمین كۆنفڕانسی زانكۆی گەرمیاندا بەشداریان كرد

Post date: Jun 25, 2018 7:47:1 PM

مامۆستایانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لە چوارەمین كۆنفڕانسی زانكۆی گەرمیاندا بەشداریان كرد

كۆنفڕانسی زانكۆی گەرمیان كە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە ڕێكەوتی (٢٤-٦/٢٥ /٢٠١٨)كرایەوە بەڕێز ڕاگری پەیمانگاو پۆلێك لەمامۆستا بەڕێزەكانی پەیمانگا بەشداریان تێداكرد بەجۆرێك

هەریەكە لە بەڕێزان (دكتۆر ایاد فائق ڕاگری پەیمانگاو دكتۆر یادگار محمود لێپرسراوی هۆبەی زانستی و دكتۆر شێركۆ فلامرز مامۆستا لەبەشی كارەبا و دكتۆر محمد حسن سەرۆكی بەشی شیكاری نەخۆشیەكان )سەرۆكی دانیشتنی بەشێك لەتوێژینەوەكانیان كرد ، لەلایەكی تریشەوە پەیمانگاكەمان بە توێژینەوەیەك بەشداری لەكۆنفڕانسەكە كرد كە لەلایەن بەڕێز دكتۆر شێركۆ فلامرز توێژینەوەیەك پێشكەش كرا جگە لەوەش بەشێكی زۆر لەمامۆستایانی

پەیمانگاكەمان ئامادەبوون لەكۆتایشدا لەلایەن سەرۆك دانیشتنی توێژینەوەكان خەڵات بەسەر توێژەرەكان دا دابەش كرا