له 15 ى ئاب-هوه داواكارى بۆ وهرگرتن به سیستمى راستهوخۆیى دهستپێدهكات
Post date: Aug 09, 2017 7:39:22 PM
لە (١٥/٨)وە داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە سیستمى راستەوخۆى زانکۆیى دەستپێدەکات
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رايگهیاند: بۆ ئەمساڵى خوێندن (٣٧٧) بەشى زانستى بە سیستمى وەرگرتنى راستەخۆى زانکۆیى خوێندکار وەردەگرن، جگە لە کۆلێژەکانى کۆمەڵەى پزیشکى، ئەندازیارى،بەشى یاسا، بەشەکانى زیندەوەرزانى و کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێجەکانى زانست، بەشى زمانى ئینگلیزى لە کۆلێج و سکوڵەکانى زمان و زانستەمرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات کە وەک ساڵانى پێشو لە ڕێگەى (زانکۆلاین) خوێندکاران دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، کە دواتر لەلایەن وەزارەتەوە کاتى کارابونى رادەگەیەنرێت.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەو لێدوانهیدا بۆ ماڵپهڕى وهزارهتهكهى وتیشى: لە و ەرگرتنى راستەوخۆيى زانکۆیى رێژەى (٣٠%)ى کۆنمرە بۆ تاقیکردنەوەى بەش یان کۆلێجە دەبێت، رێژەى (٧٠%)ى کۆنمرەى پۆلى دوانزەى ئامادەیى هەژمار دەکرێت، ئەوەشى راگەیاند: کەمترین کۆنمرەى پێشبڕکێ بۆ کۆلێج (٦٥%) و، بۆ پەیمانگە (٦٠%)، لەهەمان کاتدا بۆ بەشەکانى هونەر و وەرزش خوێندکاران بەکۆنمرەى (٦٠%) دەتوانن بچنە پێشبڕکێى وەرگرتن.
ئةوةشى وت: ئەو خوێندکارەى کە بە سیستمى راستەوخۆى زانکۆیى وەردەگیرێت دواتر ناتوانێت دابەزین و گواستنەوە ئەنجام بدات، چونکە لەسەر بنەماى ئارەزو و لێهاتویى و تاقیکردنەوە وەردەگیرێت.
لە بەشێکى دیکەى لێدوانەکەیدا وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشکرایکرد داواکارى ڕاستەخۆ لە تۆمارى کۆلێج/ پەیمانگە دەبێت و، خوێندکاران دەتوانن لە ڕێکەوتى ( ١٥/٨/٢٠١٧)ەوە سەردانى ئەو کۆلێژ و پەیمانگەیانە بکەن کە ئارەزوى دەکەن، وتیشى لەیەک کاتدا دەتوانن داواکارى بۆ سێ بەشى جیا پێشکەش بکەن، لەهەمان کاتدا ئەو خوێندکارانەى کە تاقیکردنەوەیان بۆ خولى دوەم ماوە بەهەمان شێوە دەتوانن فۆرمى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەست بهێنن، وتیشى لە هەمو زانکۆکان ئامادەکارى تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران، هەروەک ئاگادارى خوێندکارانیش دەکات، کاتێک کە سەردانى تۆمارى کۆلێژ و پەیمانگەکان دەکەن بۆ خۆتۆمارکردن و بەدەستهێنانى فۆرم دەبێ ژمارەى ئەزمونى و ئەنجامى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى پێشکەش بە تۆمار بکات، تا لەلایەن تۆمارى زانکۆ وە پۆلینى داواکارییەکان بەپێى مەرجەکان بکرێت.
عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: تاقیکردنەوە بۆ وەرگرتنى ڕاستەوخۆى زانکۆیى لە ڕیکەوتى (١٦/٩/٢٠١٧ تاکو ٢١/٩/٢٠١٧) لەلایەن لێژنەى زانستى بەشەوە ئەنجام دەدرێت، ئەنجامەکانیش بەشێوەى بەرایى لە ڕێکەوتى (٢٤/٩/٢٠١٧) بڵاودەکرێتەوە و، ماوەى هەفتەیەکیش بۆ تانە لێدان لەئەنجامەکان دانراوە، وتیشى هەر خوێندکارێک ئەگەر بەسیستمى راستەوخۆى زانکۆیى وەربگیرێت مافى پێشکەشکردنى لە رێگەى (زانکۆلاین) نابێت.
لە کۆتایشدا، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیکردەوە لە مەرج و رینماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا مەرجە گشتی و تایبەتەکانى وەرگرتن و کۆنمرەى پێشکەشکردن و وەرگرتنى دەرچووانى ئامادەییە پیشەییەکان و پەیمانگەکان و خوێندنى ئێواران و پارالێل و شێواز و نمرەو مەرجەکانى پێشکەشکردنى تیادا خراوەتەڕو، بۆ ئەم مەبەستەش لەوێبسایتى رەسمى وەزارەتەکەماندا تەواوى مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتن و لیستى ناوى بەشەکانى وەرگرتنى راستەوخۆى زانکۆیى بڵاوکراو
هۆبهى ڕاگهياندنى پهيمانگاى تهكنيكى كهلار