سەردان و پیرۆزبایی
Post date: Feb 07, 2019 6:52:24 AM
لە درێژەى سەردان و پیرۆزباییەکان لە ڕاگرى نوێى پەیمانگاى تەکنیکى کەلار ، بەرێزان مامۆستا " دارا احمد سمین" بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و مامۆستا " عوسمان " بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشیاری لە پەروەردەی گەرمیان و خاتوو " شادیە حسین عباس " بەڕێوەبەرى گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلاریان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز " د. چیا محمد حسن " بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکی کەلار ، وە هیواى سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست .پاشان بەڕێز " د. چیا محمد حسن " وەک ڕاگری نوێ زۆر بەخێرهاتنى بەڕێزیانى کرد. وە لە کۆتایدا جەختیان لە هاوکاری و خەمخۆرى و بەردەوامی کردەوە لە هەمبەر زیاتر بەرەوپێش بردن وسەرخستنی پڕۆسەی خوێندن لە ناوچەى گەرمیان