خولی تۆپی پێی سەرجەم بەشەكانی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار كۆتایی هات
Post date: Apr 27, 2018 6:56:48 AM
****
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٦/٤/٢٠١٨ بەئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگر و یاریدەدەر و سەرۆك بەشی شیكاری وپەرستاری و كارگێڕی خولی تۆپی پێی پەیمانگای تەكنیكی كەلار كۆتایی هات كە ئەو خولە بۆ سەرجەم خوێندكارانی بەشەكانی بەیانیان و ئێواران كرا بۆوە لە مانگی دوو بەڵام بەهۆی پشووی مانگی سێ كەمێ دواكەوت ژمارەی بەشداربووان پێكهاتبوو لە (١٨)تیپ كە هەر قۆناغێك بە تیپێك بەشداری كردبوو لەلایەن يەكەی وەرزشى سەربە هۆبەی ڕاگەیاند و سەرپەرشتی كرا
لەخولەكەدا بەشی پەرستاری قۆناغی یەكەمی بەیانیان توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت هەرلێرەوەش بە پێویستی دەزانین سوپاسی بێپایانی بەڕێز ڕاگرو یاریدەدەری ڕاگرو سەرجەم سەرۆك بەشەكان بكەین سەرەڕای ئەو تەنگەشەو ئاستەنگەی كەهەیە بەڵام هاوكار بوون لەسەرخستنی ئەو خولە، ساڵانە كە لەپەیمانگاكەمان ئەنجام دەدرێت گرینگیەكی تایبەتی هەیە بۆخوێندكار بۆئارام بونەوەی مێشك لەدوای تەواو بوونی خولەكەش خەڵات دابەش كرا بەسەر براوەی یەكەم و دووەم سەرجەم یاریزان. ونابژێوان. وگۆڵكاری خول
هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگا