به‌ڕێــز ڕاگـــــر

كورته‌يه‌ك له‌ ژياننامه‌ى به‌ڕێز (پ.ی.د چيا محمد حسن) ڕاگــــــرى په‌يمانگاى ته‌كنيكى كه‌لار

كورتەیەك لە ژیانی بەڕێزیان

چیا محمد حسن لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی بان ئاسیاوی سەر بەناحیەی کۆکس و قەزای کفری.. تا پۆلی چواری سەرەتایی لە ھەمان گوند تەواو کردووە لە ساڵی ١٩٨٧ و لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریب و ئەنفال و ڕوخاندنی دێھاتەکانی کوردستان لەسەر دەستی حکومەتی بەعسی ئەو کاتە لە شاری کەلار نیشتەجێ دەبن ھەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی تەواو دەکات لە ساڵی ١٩٩٠ دواتر بۆ ئوردوگای زۆرە ملێ سموودی ئەو کاتە و ناحییەی ڕزگاری ئێستا.. لە ساڵی ١٩٩٧ خوێندنی ئامادەیی تەواو دەکات و لە بەشی کارگێڕی کاری کۆلیژی کاگێڕی وئابووری زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێر وەردەگیرێت.. لە ساڵی ٢٠٠١ بڕوانامەی بکالوریوس بەدەست دەھێنێت و بە ئاستی باشە و پلەی پێنجەمی سەر کۆلیژەکەی .. ھەر لە ھەمان ساڵ وەك مامۆستا لە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوکی ئەو کاتە و گەرمیانی ئێستا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت بە مامۆستای ناوەندی ... لە ساڵی ٢٠٠٣ گواستنەوەی ڕاژەکەی دەکات بۆ سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا-پەیمانگای تەکنیکی کەلار ..لە ساڵی ٢٠٠٤ دەبێت بە بڕیاردەری بەشی کارگێڕی کار و لە ساڵی ٢٠٠٥ دەبێت بە سەرۆکی ھەمان بەش..

وە چەند شوێنێکی تری بە وەکالەت بەڕێوەبردووە.. لە وانە سەرۆکی بەشی ژمێریاری لە ھەردوو پەیمانگای تەکنیکی کەلار و دەربەندیخان وە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان... لە سالی ٢٠٠٨ لە زانکۆی الیرموک لە وڵاتی ئەردەن لە خوێندنی ماستەر وەردەگیرێت لە چوار چێوەی بەرنامەی ھاوبەشی رێکخراوی ئەمیدێستی ئەمریکی وحکومەتی عێراق وەکو بەعسەی ئەمریکی ..لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی ماستەر بە دەست دەھێنێت ..ھەر لە ھەمان ساڵ وەکو ی.ڕاگر بۆ کار و باری کارگێڕی ودارایی دەستبەکار دەبێت تا ساڵی ٢٠١٢ لە خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی المنصورە لە وڵاتی مصر وەردەگیرێت لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان..لە ساڵی ٢٠١٦ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێنا..

ھەر لە ھەمان ساڵ بوو بە سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار لە پ.ت.کەلار

بەشداری چەندین خول وکۆنفرانس و کردووە لە ناووە ودەرەوەی وڵات

خاوەنی ٤ توێژنەوەی زانستیە لە بواری پسپۆری خۆیدا

لە بەرواری ١٣/١/٢٠١٩ وەکو ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار دەستبەکاربوو