كـــــاره با
بهشى كـــــارهبا
پاش دامەزراندنى پەیمانگاى تەکنیکى کلار هەرلەسەرەتاوە بەشى کارەباش بووە یەکیێک لەدامەزراوەگرنگەکانى ناوچەى گەرمیان . لەسەرەتای دامەزراندنی پەیمانگاکەمانەوە بەشى کارەباش شان بەشانى بەروبوومى کیێڵگەیی پێشوازى لەخوێندکارانى ناوچەکەو ناوچەکانى ترى هەرێمەکەمانى کرد بۆبەدەستهێنانى بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى لەم بوارەدا. خوێندکارانى دەرچووى ئەم بەشەش دەبنە سەرمایەیەکى گرنگ بۆهەرێمى کوردستان بەگشتى و ناوچەکەش بەتایبەتى ئەمەجگەلەوەى خوێندکارانمان توانیویانە لەڕێگەى ئەم بەشەوەبڕوانامەى بەرزتر بەدەست بهێنن و خزمەتى گەلەکەمانى پێبکەن و دەرچونى ئەم بەشە ش دەبنە بنەمایەکى پتەو بۆخزمەت کردنى وێستگەوکارەباییەکانى ناوچەکە کەوەک پیشەوەرێک کاری تێدا ئەنجام بدەن و لەهەمان کاتدا تواناى خزمەتکردنى کەرتەتایبەتەکانى ناوچەکە لەڕوى وزەى کارەباو کەرەستەکارەباییەکان بکەن .