به‌شى ته‌كنيكى ڤێته‌رنه‌رى
به‌شى ته‌كنيكى ڤێته‌رنه‌رى - قسم التقنيات البيطرية – په‌يمانگاى ته‌كنيكى كه‌لار
Kalar Technical Institute — Veterinary Technician Department
به‌شى ته‌كنيكى ڤێته‌رنه‌رى بناسه؟
*بةشى ڤێته‌رنه‌رى له‌ساڵى 2000- 2001 دامه‌زراوه له په‌يمانگاى ته‌كنيكى كه‌لار كه‌تاكه به‌شى ڤێته‌رنه‌ريه له‌ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌رمياندا ته‌نها له‌شه‌قڵاوه هاوشێوه‌ى هه‌يه له‌كوردستاندا ته‌نها دوو به‌شى ته‌كنيكى ڤێته‌رنه‌رى هه‌يه
• بۆ ئه‌م ساڵى خوێندن 2018 -2019 ته‌كنيكى ڤێته‌رنه‌رى به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ پێش زانكۆ لاين خوێندكار وه‌رده‌گرێت به‌مه‌رجێك تێكڕاى نمره‌كانى ( 60 ) كه‌متر نه‌بێت
• په‌يامى به‌ش Mission
1. پێگه‌ياندن و ئاماده‌كردنى كاديرى ناوه‌ندى به‌توانا له‌ڕووى زانسته جياجياكانى بوارى ڤێته‌رنه‌رى
.2 به‌ده‌ست هێنانى باش‌ترين پێداويستيه‌كانى كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست له‌ڕێگه‌ى هاندانى پڕۆژه‌كانى توێژينه‌وه‌ى تايبه‌ت به‌مامۆستاو خوێندكاران
.3 كاركردن له‌سه‌ر دانانى بنچينه‌يه‌كى زانستى كه‌له‌و ڕێگه‌يه‌وه ئاڵوگۆڕى زانيارى و ڕێنماى په‌روه‌رده‌يى بگه‌يه‌نرێت به كۆمه‌ڵگا له‌لايه‌ن مامۆستايان و خوێندكارانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى گيرووگرفته‌كانى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ
4. ده‌ستنيشان كردن و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشيه‌كانى ئاژه‌ڵ وزياد كردنى به‌رهه‌مى ئاژه‌ڵ
5. خستنه ڕووى نه‌خۆشيه هاو شێوه‌كانى نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤ و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى
• ديدى به‌ش Vision
1. به‌شى ته‌كنيكى ڤێته‌رنه‌رى ببێته دامه‌زراوه‌يه‌كى زانستى و توێژنه‌وه‌يى وڕێنمايي به‌مه‌به‌ستى خزمه‌ت كردنى كۆمه‌ڵگا
.2 گرنگى دان به‌سامانى ئاژه‌ڵ و گه‌شه‌پێدانى له‌وڵاتدا بۆ به‌ده‌ستهێنان و گه‌شتن به خۆژێنى
.3 پێشكه‌ش كرنى كۆمه‌ڵێك ده‌رچووى به‌توانا كه د‌رك به گرينگى ئه‌م پيشه بكه‌ن و بتوانن داهێنان له‌وبواره‌دا ئه‌نجام بده‌ن
• ئامانجه‌كان Objectives
1. خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگا له‌ڕێگه‌ى ده‌ستنيشانكردنى گيروگرفته‌كان كه‌دووچارى ووڵات بوون به‌شێوه‌ى پڕۆژه‌ى خوێندكاران و دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره بۆيان
2. هاندانى كێبڕكێى زانستى له‌ڕێگه‌ى گرێدانى كۆنگره‌و سيمپۆزيه‌مى تايبه‌ت
3. گه‌يشتن به‌وبه‌و پێشكه‌وتنه نوێ يانه‌ى كه‌له بوارى زانستى ڤێته‌رنه‌رى دا جيهان پێى گه‌يشتوون ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى پڕؤگرامى خوێندن ساڵانه
4. هاندانى مامۆستايان له‌سه‌ر په‌يڕه‌كردنى نوێترين پێشكه‌تنه‌كان و گه‌ياندنى تازه‌ترين زانيارى سه‌رده‌م به‌خوێندكاران بۆ كێبڕكێكى ناوه‌نده زانستيه‌كانى جيهان
ئه‌و وانانه‌ى كه ده‌خوێندرێت چيه ؟
له‌قۆناغى يه‌كه‌مدا زۆربه‌ى وانه‌كان له‌په‌يمانگادا ده‌خوێندرێت و و گشتى ده‌بێت به‌ڵام له‌قۆناغى دووه‌مدا زۆربه‌ى وانه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌و كلينييه ڤێته‌رنه‌ريه‌كان ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌يمانگا به‌تايبه‌ت وانه‌كانى :Surgery, Clinic, Medicine, Obestrics , Meat and milk hygiene ,Artificial insemination etc………………………………………………………..
ده‌رچووانى به‌ش ده‌بن به‌چى پاش ته‌واوكردن؟
بڕوانامه‌ى ديبلۆمى ته‌كنيكى ده‌به‌خشرێت به ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه و نازناوى پيشه‌يشيان ده‌بێت دبنه(ياريده‌ده‌رى پزيشكى ڤێته‌رنه‌رى) كاتێك كه‌داده‌مه‌زرێن
يه‌كه‌مه‌كانى ئه‌م به‌شه له‌كوێ وه‌رده‌رده‌گيرێن ؟
يه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر به‌شه‌كه ناويان له كۆليجى پزيشكى ڤێته‌رنه‌رى دێته‌وه و ده‌توانن له‌داهاتوودا ببنه پزيشكى ڤێته‌رنه‌رى و كلينيك ونۆڕينگه‌ى ڤێته‌رى تايبه‌ت به‌خۆيان دابنێن
په‌يوه‌ندى كردن
Facebooke :VeterinaryTechnician Email:techvet18@gmail.com
Mobile: 07726597102 - 07702243624- 07501115631
سه‌رۆكى به‌شى ته‌كنيكى ڤێته‌رنه‌رى
په‌يمانگاى ته‌كنيكى كه‌لار