سەردان و پیرۆزبایی

posted Feb 6, 2019, 10:52 PM by media kti
لە درێژەى سەردان و پیرۆزباییەکان لە ڕاگرى نوێى پەیمانگاى تەکنیکى کەلار ، بەرێزان مامۆستا " دارا احمد سمین" بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و مامۆستا " عوسمان " بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشیاری لە پەروەردەی گەرمیان و خاتوو " شادیە حسین عباس " بەڕێوەبەرى گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلاریان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز " د. چیا محمد حسن " بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکی کەلار ، وە هیواى سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست .
پاشان بەڕێز " د. چیا محمد حسن " وەک ڕاگری نوێ زۆر بەخێرهاتنى بەڕێزیانى کرد. وە لە کۆتایدا جەختیان لە هاوکاری و خەمخۆرى و بەردەوامی کردەوە لە هەمبەر زیاتر بەرەوپێش بردن وسەرخستنی پڕۆسەی خوێندن لە ناوچەى گەرمیان
ą
media kti,
Feb 6, 2019, 10:52 PM
ą
media kti,
Feb 6, 2019, 10:52 PM
Comments