ههواڵ وئاگادارى
Untitled Postپەیمانگای تەکنیکی کەلار بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ۆرک شۆپێکیان ئەنجامدا بەناونیشانى ( کەم ئاوی و کاریگەریەکانی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەی گەرمیان )
ڕۆژى چوار شەممه ٢٠١٩/٢/٤ کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانى لەهۆڵى سیمینارى پەیمانگاى تەکنیکى کەلار بە ئامادەبوونى ڕاگرى پەیمانگا و یاریدەدەرى ڕاگر و ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆ و لێپسراوى رێکخراو و پسپۆرانى کشتوکاڵى ناوچەى گەرمیان ۆرک شۆپەکە بەڕێوەچوو. سەرەتا دەست پێک لە لایەن ڕێکخەر بەڕێز مامۆستا (مسعودصابر محمد) ب ەخێرهاتنێکی گەرمی میوانە بەڕێزەکان کرا و لەپاشان وتەیەک لەلایەن بەڕێز دکتۆر (چیا محمد حسن) ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکى کەلارەوە پێشکەش کرا و بەڕێزیان سەرەراى ئارستەکردنى دەست خۆشی بۆ ڕێکخەرانی ۆرک شۆپەکە، ڕایگەیاند کە کاروو چالاکی لەم جۆرە گرنگی و سودی هەمەجۆرى هەیە بۆ کوردستان بە گشتی و ناوچەى گەرمیان بە تایبەتى وە هیواى خواست کە ئەنجامى ئەم وۆرک شۆپە ببێتە مایەى چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوى لەسەر کەرتى کشتوکاڵى ناوچەى گەرمیان .ۆرک شۆپەکە لەسێ تەوەره پێکهاتبوو: لە تەوەرى یەکەم ( گۆڕانکاری کەش و هەواو کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەی گەرمیان ) لەلایەن بەڕێز مامۆستا ’’عبدالمطلب رفعت سرحد ’’ مامۆستا لەزانکۆی گەرمیان کۆلێجی پەروەردە پێشکەشکرا ، لەم تەوەرەدا باسى گۆرانکارى کەش و هەواى کرد لەسەر ئاستى جیهان و پاشانیش بە تایبەتى لە ناوچەى گەرمیان ، وە بە ووردى باسى رێژەى بارانبارین و وشکەساڵى کرد لە ناوچەى گەرمیان لە ماوەى 40 ساڵى رابردوودا. وە لە کۆتایدا چارەسەرەکانى کێشەى گۆرانکارى کەش و هەواوى خستە ڕوو . لەتەوەرەى دووەمى ۆرک شۆپەکە ( ڕۆڵی پەروەردەی ڕووەک لەزیادکردنی بەرگری کەم ئاوی ) لە لایەن بەڕێز دکتۆر ’’یادگار علی محمود ’’مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ پەیمانگای تەکنیکی کەلار پێشکەشکرا ،وە لەم تەوەرەدا بە گشتى باسى رێگاکانى زیادکردنى بەرگرى ڕووەک کرا لە کاتى کەم ئاوى دا ، وە لە کۆتایدا پێشنیارى چاندنى ئەو ڕووەکانەى کرد کە بەرگرى زیاترى کەم ئاوى ئەگرن وە بەرهەمهێنانى جۆرى نوێى ناوخۆیى زیاتر گونجاو بێت بۆ کەش و هەواى ناوچەى گەرمیان . لەبەشى سێیەمدا ( ڕۆڵی دامودەزگا کشتوکاڵییەکان لەچارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی ) لەلایەن بەڕێز خاتوو ’’شادیە حسین عباس’’ بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان پێشکەشکرا ،وە لەم تەوەرەدا تیشکى خستەسەر ئەوەى ئایا لە رووى کارگێرییەوە چى کراوە و لە داهاتوودا چى بکرێت بۆ زیاتر بەراوکردنى زەوییە کشتوکاڵییەکانى ناوچەى گەرمیان و ، وە لە کۆتایدا باسى زیادکردنى بەکارهێنانى سیستەمى نوێى ئاودێرى کرد وەکو دڵۆپاندن و پرژاندن بۆ ئاودێرى کردنى رووبەرێکى زیاترى کشتوکاڵى ناوچەى گەرمیان . وە لە کۆتایشدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان کە ڕاو بۆچوون و سەرنجەکەنیان بخەنەڕوو بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنى تەوەرەکە و هیوایان خواست چالاکی زانستى لەم جۆرە بەردەوام بێت بۆ زیاتر |
سەردان و پیرۆزبایی
لە درێژەى سەردان و پیرۆزباییەکان لە ڕاگرى نوێى پەیمانگاى تەکنیکى کەلار ، بەرێزان مامۆستا " دارا احمد سمین" بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و مامۆستا " عوسمان " بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشیاری لە پەروەردەی گەرمیان و خاتوو " شادیە حسین عباس " بەڕێوەبەرى گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلاریان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز " د. چیا محمد حسن " بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی ڕاگری پەیمانگاى تەکنیکی کەلار ، وە هیواى سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست . پاشان بەڕێز " د. چیا محمد حسن " وەک ڕاگری نوێ زۆر بەخێرهاتنى بەڕێزیانى کرد. وە لە کۆتایدا جەختیان لە هاوکاری و خەمخۆرى و بەردەوامی کردەوە لە هەمبەر زیاتر بەرەوپێش بردن وسەرخستنی پڕۆسەی خوێندن لە ناوچەى گەرمیان |
مامۆستایانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لە چوارەمین كۆنفڕانسی زانكۆی گەرمیاندا بەشداریان كرد
مامۆستایانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لە چوارەمین كۆنفڕانسی زانكۆی گەرمیاندا بەشداریان كرد كۆنفڕانسی زانكۆی گەرمیان كە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە ڕێكەوتی (٢٤-٦/٢٥ /٢٠١٨)كرایەوە بەڕێز ڕاگری پەیمانگاو پۆلێك لەمامۆستا بەڕێزەكانی پەیمانگا بەشداریان تێداكرد بەجۆرێك |
خولی تۆپی پێی سەرجەم بەشەكانی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار كۆتایی هات
**** ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٦/٤/٢٠١٨ بەئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگر و یاریدەدەر و سەرۆك بەشی شیكاری وپەرستاری و كارگێڕی خولی تۆپی پێی پەیمانگای تەكنیكی كەلار كۆتایی هات كە ئەو خولە بۆ سەرجەم خوێندكارانی بەشەكانی بەیانیان و ئێواران كرا بۆوە لە مانگی دوو بەڵام بەهۆی پشووی مانگی سێ كەمێ دواكەوت ژمارەی بەشداربووان پێكهاتبوو لە (١٨)تیپ كە هەر قۆناغێك بە تیپێك بەشداری كردبوو لەلایەن يەكەی وەرزشى سەربە هۆبەی ڕاگەیاند و سەرپەرشتی كرا لەخولەكەدا بەشی پەرستاری قۆناغی یەكەمی بەیانیان توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت هەرلێرەوەش بە پێویستی دەزانین سوپاسی بێپایانی بەڕێز ڕاگرو یاریدەدەری ڕاگرو سەرجەم سەرۆك بەشەكان بكەین سەرەڕای ئەو تەنگەشەو ئاستەنگەی كەهەیە بەڵام هاوكار بوون لەسەرخستنی ئەو خولە، ساڵانە كە لەپەیمانگاكەمان ئەنجام دەدرێت گرینگیەكی تایبەتی هەیە بۆخوێندكار بۆئارام بونەوەی مێشك لەدوای تەواو بوونی خولەكەش خەڵات دابەش كرا بەسەر براوەی یەكەم و دووەم سەرجەم یاریزان. ونابژێوان. وگۆڵكاری خول هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگا |
هەڵمەتێكی پاكردنەوە
ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ١٦/٤/٢٠١٨هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری و یاریدەدەری ڕاگر و بەئامادەبوونی مامۆستا بەڕێزەكان و خوێندكارە ئازیزەكان بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی كوردستان هەڵمەتێكی پاكردنەوەی بەرفراوانیان لەناوپەیمانگا ئەنجامدا بۆ ڕەخساندی ژینگەیەكی پاك و تەندروست هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگا |
انفال تاوانە مەزنەكە
انفال تاوانە مەزنەكە |
پەیمانگای تەكنیكی كەلارچەند خوێندكارێكی خەڵاتكرد
پەیمانگای تەكنیكی كەلار |
ۆرك شۆپێكی دوو ڕۆژی وخولێكی ڕاهێنان لە پەیمانگای تەكنیكی كەلارئەنجام دەدريت
پەیمانگای تەكنیكی كەلار ۆرك شۆپێكی دوو ڕۆژی بەناونیشانی ئاژەڵی كێوی لە ناوچەی گەرمیان ، ئاسك وەك نموونە وخولێكی ڕاهێنان بەناونیشانی ( Species Distribuution Modelling and Conservation) ئەنجام دەدات ڕۆژی سێ شەممە و چواشەممە ڕێكەوتی ( ١٠-١١ /٤/٢٠١٨)كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی سمیناری پەیمانگا كەلەلایەن ئەم بەڕێزانە پێشكەش دەكرێت ١-بەڕێز دكتۆر محمد ابراهیم خلیل ٢-بەڕێز دكتۆر عماد داود عباس ٣- ڕێكخەربەڕێز دكتۆر یادگار علی محمود |
بەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
بەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پەیمانگای تەكنیكی كەلاری سەربەو زانكۆیە بەناوی بەڕێز ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر پیرۆزبایەكی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانمان دەكەین هەربۆ ئەم بۆنە ئەمڕۆ چواشەممە ڕێكەوتی ٤/٤/٢٠١٨ كۆمەڵێك چالاكی جۆراو جۆر بەڕێوە چوو لەوانە پێشانگای وێنە نمایشكردنی كاردەستی گرووپی كچانی مەستورە لەگەڵ ئاهەنگی خۆشی وشادی و وێنەگرتنی دەرچوون. ئەنجامدرا هەروەها لەم ڕۆژەدا خوێندكاران بەجلی كوردی خۆشحاڵیەكانیان دەرببڕی و ڕۆژێكی خۆشیان بەڕێكرد لێرەوە بە پێوستی دەزانین سوپاس پێزان و ڕێز لەماندوبونی ستافی پەیمانگاكەمان بگرین كە سەرەڕای بونی ئەم هەموو قەیران و كەموو كوڕیە دڵسۆزانە توانیویانە پرۆسەی خوێند بەسەركەوتی بەڕێ بكەن لێرەوە دەست خۆشی ئاڕاستەی هەمووان دەكەین لەبەرامبەر دڵسۆزیان بەرامبەر زانست و فێر كردن. |